تەرمی ژنێک لە گوندێکی هەولێر دۆزرایەوە؛ پۆلیس چوار تۆمەتباری دەستگیر کرد

KNN : Kurdish News Network
02:17 - 29/10/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند؛ دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لە هەبوونی تەرمی ژنێک لە گوندی (شێخ توراب)، دەستبەجێ تیمەکانیان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

 

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، دوای گەیشتنی تیمەکانی بەشی پۆلیسی هەریر بۆ شوێنی ڕووداوەکە، توانیویانە چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

 

لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەر چوار تۆمەتبارەکە کراوەتەوە، لە چوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکاندا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت بەمەبەستی ڕادەستکردنیان بە دادگا.

291 جار خوێندراوەتەوە