بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە؛ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ
پێنجشەممە شەپۆلێکی بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆکەوە دەستپێدەکات و دواتر
ناوچەکانی سۆران، ڕاپەڕین و بەشێک لە پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە. هەروەها ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە هەولێر و
دەوروبەری هەیە و لە شەودا کاریگەریی شەپۆلەکە لاواز دەبێت.
بۆ سبەینێ
هەینی، جارێکی دیکە بارانبارین لە دهۆک و زاخۆوە دەستپێدەکاتەوە و کاریگەرییەکەی
درێژدەبێتەوە بۆ سۆران، ڕاپەڕین، سلێمانی و هەڵەبجە. لە
ناوچەکانی باکووری هەرێمیش ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە هەیە، بەڵام لە
ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئەگەری بارانبارین کەمتر دەبێت و پلەکانی گەرماش
جێگیر دەبن.
کەشناسیی هەرێم
ئاماژەی بەوەش کردووە، گۆڕانکاری لە شێوازی داباریندا دروستبووە و بەراورد بە
سەرەتای شەپۆلەکە، کاریگەرییەکەی کەمتر بووەتەوە، بۆیە مەرج نییە بارانبارین
سەرجەم ناوچەکان بە یەک ئاست بگرێتەوە.
416 جار خوێندراوەتەوە