لیژنەی دارایی
لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان تاوەکو ١٥ی
تشرینی دووەمی داهاتوو دواخراوە، هاوکات جەخت لە هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی
هەمیشەییی فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێکارانی ڕۆژانە دەکاتەوە.
عودەی عەواد،
سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوە کرد؛ بۆ چارەسەرکردنی پرسی فەرمانبەرانی
گرێبەست و کرێکارانی ڕۆژانە و جێگیرکردنیان لەسەر میلاکی هەمیشەیی، لە هەماهەنگیی
بەردەوامدان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیدا.
پێشتر عەلی
فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کردبوو سەرجەم گرێبەست و کرێکارانی
ڕۆژانە بکرێنە هەمیشەیی، لەگەڵ جێگیرکردنی 120 هەزار پلەی وەزیفیی نوێ لە بودجەی
ساڵی 2027دا. ئەو پلە نوێیانە بەپێی ڕێژەی دانیشتووان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش
دەکرێن و پرۆسەکەش لە ڕێگەی سەکۆیەکی تایبەتی دامەزراندنەوە دەبێت.
لای خۆیەوە
فالح ساری، وەزیری دارایی جەختی کردەوە کە پارەی پێویست بۆ دامەزراندنی گرێبەست و
کرێکارانی ڕۆژانە لە بودجەی 2027دا تەرخان کراوە. هەروەها ئاشکرای کرد کە بۆ
ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی بازاڕ، نرخی نەوت لە بودجەکەدا بە شێوەیەکی نەرم
دیاری کراوە.
191 جار خوێندراوەتەوە