وادەی دابەشکردنی حەوتەمین سەبەتەی خۆراک دیاریکرا

KNN : Kurdish News Network
02:55 - 26/10/2026
ئابوری
+
-

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا، حەوتەمین سەبەتەی خۆراک و سەبەتەی چاودێریی کۆمەڵایەتی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە؛ بە ڕاسپاردەی مستەفا نزار عانی، وەزیری بازرگانی، ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی دابەشکردنی شەشەمین سەبەتەی خۆراک، کە ئێستا ڕێژەی دابەشکردنی لە سەرتاسەری عێراق گەیشتووەتە 80٪، دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی حەوتەم بکرێت.

 

لەم بارەیەوە لوما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی ماددە خۆراکییەکان ئاماژەی بەوە کرد کە؛ بەردەوامیی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک، ئامانج لێی بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک و جێگیرکردنی نرخەکانە، بەتایبەتی بۆ سووککردنی باری شانی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانیان.

223 جار خوێندراوەتەوە