یەبەشە تێکەڵی هێزە عێراقییەکان دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
11:53 - 26/10/2026
کوردستان
+
-

بە سەرپەرشتیی عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، یەکەکانی پاراستنی شنگال (یەبەشە) لە ڕووی سەربازییەوە هەڵدەوەشێنرێنەوە و تێکەڵی دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت دەکرێن. بەمەش دۆسیەی ئەمنیی چیای شنگال ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی فیدراڵی.

 

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند؛ ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتی عێراقدایە بۆ کۆنترۆڵکردن و هێشتنەوەی چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا. ئامانج لێی دروستکردنی قۆناغێکی نوێی ئەمنییە لە قەزای شنگال و جێبەجێکردنی دەستوورە، کە پێکهێنانی هەر هێزێکی چەکدار لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان قەدەغە دەکات.

 

وتەبێژەکەی فەرماندەی گشتی جەختی لەوەش کردەوە کە حکومەتی فیدراڵی قوربانیدانی پێکهاتەی ئێزدی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا بەرز دەنرخێنێت. هاوکات بەڵێنی پاراستنی مافەکانیان، قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتووان، و ئاوەدانکردنەوەی قەزای شنگالی دووپات کردەوە.

106 جار خوێندراوەتەوە