بەهۆی وەرگرتنی بەرتیل سزای هەشت ساڵ زیندان بەسەر بەڕێوەبەرێکدا سەپێندرا

KNN : Kurdish News Network
09:24 - 26/10/2026
عێراق
+
-

دادگای تاوانەکانی زیقار، سزای هەشت ساڵ زیندانیکردنی بەسەر بەڕێوەبەری ژمێریاریی پرۆژەکانی پارێزگاکە و شەش ساڵ زیندانیکردنیشی بۆ فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی دەرکرد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە تاوانی بەرتیل وەرگرتندا.

 

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە؛ ئەو دوو سزادراوە داوای بڕە پارەیان وەک بەرتیل کردووە، تاوەکو لە بەرامبەردا کارە ئیداری و وەزیفییەکانیان ڕایی بکەن.

 

بڕیاری سزادانی ئەو دوو بەرپرسە، پاڵپشت بە بڕگەی دووەم لە بڕیاری ژمارە 160ی ساڵی 1983 و ماددەکانی 47، 48 و 49ی یاسای سزادانی عێراقی دەرچووە.

104 جار خوێندراوەتەوە