ئەمڕۆ
چوارشەممە شەپۆلێکی ناجێگیری کەشوهەوا کە هەورەبرووسکەی بەهێز و بارانی کەم بۆ
مامناوەندی لەگەڵدایە، چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و کەرکوک دەگرێتەوە و لە
کاتەکانی ئێوارە و شەودا کاریگەرییەکەی چڕتر دەبێتەوە.
ئاراس جەبار،
شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە لەسەر سنووری
سلێمانی، هەڵەبجە و باکووری گەرمیان ئەگەری دروستبوونی هەورەبرووسکە و بارینی
بارانێکی کەم هەیە. لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا ناجێگیرییەکە لە
سنووری کەرکوک، سلێمانی، هەڵەبجە و باکووری گەرمیان زیاتر دەبێت و هەورەبرووسکەی
بەهێز و چڕ دروست دەبێت.
ئەو شارەزایەی
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کرد، بەگشتی بڕی بارانەکە زۆر نابێت و بەپێی کات و شوێن
لەنێوان کەم بۆ مامناوەند دەبێت، بەڵام برووسکەکان بەهێز و توند دەبن. هاوکات
لە ناوچەکانی سنووری هەولێر، سۆران و ڕاپەڕین ئەگەری دروستبوونی هەورەبرووسکە و
بارینی تاوەبارانی لاواز هەیە.
229 جار خوێندراوەتەوە