وەزارەتی کارەبا
بڕیاری دا پسووڵەی مانگانەی 50 هەزار هاوبەشی پڕۆژەی "ڕووناکی" کە کۆی
گشتیی پارەکەیان دەگاتە 20 ملیار دینار، بخاتە سەر قەرزی کۆن تاوەکو سوود لە بڕیاری
داشکاندنی 50٪ی قەرزی کارەبا وەربگرن، هاوبەشانیش تەنها تا کاتژمێر 12ی ئەمشەو دەرفەتیان
لەبەردەمدایە بۆ دانەوەی پارەکە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی
وەزارەتی کارەبا، ئەم کارئاسانییە تەنها ئەو هاوبەشانەی پڕۆژەی ڕووناکی دەگرێتەوە
کە ماوەیەکی زۆر بوو پسووڵەیان بۆ نەگەڕابووەوە و لە ئێستادا پسووڵەیەکی کەڵەکەبوویان
بۆ دەرچووە.
وەزارەتەکە
داوا لە هاوبەشان دەکات ئەمڕۆ لە سیستمی "ئی-پسووڵە" سەیری هەژمارەکانیان
بکەن، چونکە دەرکەوتنەوەی قەرزی کۆن لە هەژمارەکانیاندا بەو واتایە دێت کە پسووڵەی
مانگانەکەیان گواستراوەتەوە بۆ سەر قەرزی کۆن و داشکاندنەکە دەیانگرێتەوە، هاوکات
هاوبەشە تۆمارکراوەکان لە ڕێگەی کورتەنامەشەوە لە بڕیارەکە ئاگادار دەکرێنەوە.
124 جار خوێندراوەتەوە