وەزارەتی
دارایی ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2026 دەست بە دابەشکردنی
مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و
گرێبەست دەکرێت.
بەپێی
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو
وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تا ڕۆژی پێنجشەممە 22ی
تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت، و لەو ماوەیەدا سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن.
هاوکات لەگەڵ
مامۆستایانی گرێبەست، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی سەرجەم ئەو
فەرمانبەرانەش دەکرێت کە لە دوای 1/7/2024ـەوە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر
میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون، و شایستە داراییەکانیان لەسەر
داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
125 جار خوێندراوەتەوە