وەزارەتی
ناوخۆی عێراق، رسوماتی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنیی بۆ (101) هەزار دینار
بەرزکردەوە، هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەگەڕێنرێتەوە.
ئەمڕۆ
پێنجشەممە، ئەو هاووڵاتییانەی بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی سەردانی
فەرمانگەکانی پاسپۆرتیان کردووە، تووشی شۆک بوون کاتێک پێیان وتراوە رسوماتی
دەرهێنانی پاسپۆرت لە (91) هەزار دینارەوە بۆ (101) هەزار دینار زیادیکردووە.
بەپێی
زانیارییەکان، زیادکردنی ئەو (10) هەزار دینارە لەسەر تێچووی پاسپۆرتەکە، لەسەر
داوای ئەو کۆمپانیایە بووە کە گرێبەستی دەرکردنی پاسپۆرتە ئەلیکترۆنییەکانی هەیە،
ئەوەش بە بیانووی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی.
88 جار خوێندراوەتەوە