ئێران بۆ فەڕەنسا: رێز لە مافی مرۆڤ بگرە و کۆتایی بە توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بهێنە

KNN : Kurdish News Network
05:39 - 06/10/2026
جیهان
+
-

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، باڵیۆزی فەڕەنسای لە تاران بانگهێشت کرد، ئەوەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو "توندوتیژییانەی" حکومەتی فەڕەنسا بەرامبەر بە خۆپیشاندانی خوێندکاران بەکاریهێناوە.

 

لە کاتی بانگهێشتکردنەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مافی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە بیر باڵیۆزەکەی هێناوەتەوە کە پێویستە وڵاتەکەی پابەند بێت بە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ.

 

هەروەها تاران داوای کردووە فەڕەنسا ڕێز لە ئازادییە بنەڕەتییەکان و مافی کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتییانەی هاووڵاتییانی خۆی بگرێت، بەو پێیەی مامەڵەی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەی بە "پێشێلکاریی گەورە و بەربڵاوی مافەکانی مرۆڤ" وەسف کردووە.

 

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی خوۆپیشاندانی خوێندکارانی ئامادەیی فەرەنسای گرتووەتەوە، لە دژی کەموکورتییەکانی ناو خوێندنگەکان و کەمی مامۆستا، بەهۆی ئەو خۆپیشاندان و توندوتیژییەکانی، حکومەتی فەرەنسا تاکۆتایی هەفتە پشووی لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیاندووە.

 

116 جار خوێندراوەتەوە