هۆشداریی توند دەدرێتە ئەو کۆگا و مارکێتانەی سلێمانی کە نرخی خۆراک گران دەکەن

KNN : Kurdish News Network
05:37 - 08/10/2026
کوردستان
+
-

جێگری پارێزگاری سلێمانی هۆشداریی توند دەداتە بازرگانان و خاوەن کۆگاکانی خۆراک، کە بە بیانووی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە نرخەکان بەرز نەکەنەوە و قەیرانەکە نەقۆزنەوە، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای قورس دەبنەوە.

 

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند؛ لێژنەکانیان ڕۆژانە بەردەوام چاودێریی بازاڕ دەکەن، هەر کۆمپانیا و مارکێتێک نرخی کاڵا گران بکات یان پێداویستیی کەمتر بخاتە بازاڕەوە، توندترین سزای یاسایی دەدرێت و ناوەکانیشیان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بڵاودەکرێتەوە.

 

هاوکات داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەک و گرانکردنێکی نرخی کەلوپەلدا، لە ڕێگەی لێژنەکانی قایمقامیەتی ناوەندیی سلێمانییەوە سکاڵا تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی ڕێکاری خێرایان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

205 جار خوێندراوەتەوە