بەڕێوەبەرایەتیی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48
کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەری نمەباران لە چەند ناوچەیەکی
جیاواز هەیە و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە.
بەپێی
پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانیدا ئەگەری
نمەباران لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و
هەڵەبجە و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان هەیە، خێرایی باش لە مامناوەنددا دەبێت.
بۆ سبەینێ
یەکشەممە، کەشناسی پێشبینی دەکات لە کاتەکانی شەودا ئاسمانی ناوچە شاخاوییە
سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژئاوا بۆ هەوری تەواو بگۆڕێت، لە دوای
نیوەشەویشەوە بارانبارین لەو ناوچانە دەستپێدەکات. بەرزترین پلەی گەرماش لە
گەرمیان تۆماردەکرێت کە 35 پلەی سیلیزییە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 21
پلە.
280 جار خوێندراوەتەوە