لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین بڕی باران باریوە

KNN : Kurdish News Network
11:58 - 03/10/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڕی بارانبارینی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکان لە 24 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

 

لەسەر ئاستی قەزا و ناحیەکان، پێنجوێن بە تۆمارکردنی 29 ملیمەتر زۆرترین بڕی بارانی لێ باریوە، بەدوای ئەویشدا چوارتا بە 21 ملیمەتر و بەرزنجە بە 20 ملیمەتر دێن، لە قەرەداغ 17، لە ماوەت 13.2 ملیمەتر و لە تەوێڵەش 12.4 ملیمەتر بارانباریوە.

 

لە بەرامبەردا لە چەندین ناوچەی وەک سەنتەری کەرکوک، سەنتەری دهۆک، کۆیە، سۆران (تەق تەق) و چەمچەماڵ (چەند بەشێکی) یان هیچ نەباریوە یان کەمترین ڕێژە بووە.

 

لە سەنتەری پارێزگاکانیشدا ئاستی بارانبارین جیاواز بووە؛ سلێمانی 9.7 ملیمەتر، هەڵەبجە 4.4 ملیمەتر و هەولێر 3.2 ملیمەتر بارانیان لێ باریوە. هاوکات لە سەنتەری پارێزگاکانی دهۆک و کەرکوک هیچ بڕە بارانێک تۆمار نەکراوە.

579 جار خوێندراوەتەوە