پلەکانی گەرما
لە هەرێمی کوردستان نزم دەبنەوە و سبەی چوارشەممە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوی و
سنوورییەکان نمەباران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە. بەپێی
پێشبینییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و
پەڵەهەور دەبێت و لە شەودا بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە
نێوان 5 بۆ 10 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات،
مەودای بینینیش لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت و پلەکانی گەرما لە پلەکانی
دوێنێ نزیک دەبنەوە.
سەبارەت بە
کەشوهەوای سبەی چوارشەممە 25ی تشرینی دووەم، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو
دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە. لە کاتەکانی بەیانیی زوو تا دوای
نیوەڕۆ، لە ناوچە سنووری و شاخاوییەکانی پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و ئیدارەکانی
زاخۆ و سۆران هەندێک کات نمەباران بە ڕێژەی جیاجیا دەبارێت و دوای نیوەڕۆ کۆتایی
دێت.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی چوارشەممە بەم شێوەیە دەبن: گەرمیان 25 پلە،
چەمچەماڵ 23 پلە، هەولێر و هەڵەبجە 22 پلە، سلێمانی، زاخۆ و ئاکرێ 21 پلە، دهۆک 20
پلە، پیرمام 19 پلە و حاجی ئۆمەران 13 پلەی سیلیزی.
76 جار خوێندراوەتەوە