بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48
کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەک نمەباران
دەبارێت و سبەینێش پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
بەپێی
پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی
نمەباران لە هەندێک کاتدا، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە سنووری
پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک، هەروەها ئیدارەکانی گەرمیان، سۆران و ڕاپەڕین. هاوکات
پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە
کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە، کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات کە ئاسمان بەگشتی ساماڵ
دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی پەڵەهەور لە هەندێک کاتدا. هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە
ئەمڕۆ (1 بۆ 2) پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە، کە گەرمیان بە 34 پلە بەرزترین و حاجی
ئۆمەران بە 19 پلە نزمترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت.
262 جار خوێندراوەتەوە