ئەنجومەنی
باڵای دادوەریی عێراق، ئامارێکی نوێی فەرمی لەبارەی حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و
جیابوونەوە بۆ مانگی ئابی 2026 ئاشکرا کرد، کە تێیدا پێنج هەزار و 775 حاڵەتی
تەڵاق تۆمارکراون، بەمەش تێکڕای جیابوونەوە دەگاتە یەک حاڵەت لە هەر 7.5 خولەکێکدا.
بەپێی داتاکانی
ئەنجومەنەکە، کۆی گشتیی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و پەسەندکراو لەو مانگەدا
گەیشتووەتە 21 هەزار و 133 گرێبەست. پارێزگای نەینەوا بە تۆمارکردنی سێ هەزار و 365
گرێبەست لە ڕیزبەندی یەکەمدایە، دواتر ڕەسافە بە دوو هەزار و 680 گرێبەست و کەرخ
بە دوو هەزار و 339 گرێبەست دێن.
لەسەر ئاستی
تەڵاق و جیابوونەوەی دادوەریش، دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ڕەسافە بە هەزار و 124
حاڵەت لە پلەی یەکەمدایە، دوای ئەویش کەرخ بە هەزار و 113 حاڵەت دێت، لەکاتێکدا
نەینەوا لە هەمان ماوەدا 645 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکردووە.
شارەزایانی
بواری کۆمەڵایەتی و یاسایی، هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی جیابوونەوە بۆ پاڵەپەستۆ
ئابوورییەکان، هاوسەرگیریی پێشوەختە، خراپ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا و جیاوازیی
هزریی نێوان هاوسەرەکان دەگەڕێننەوە. هاوکات داواکارن پێش پەسەندکردنی بڕیاری
دادگا، ڕۆڵی سەنتەرەکانی ڕێنمایی خێزانی کارا بکرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم دیاردەیە.
115 جار خوێندراوەتەوە