بە مەبەستی
پاراستنی سامانی ئاو و ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی تۆڕەکانی ئاوی ماڵان، لایەنە
پەیوەندیدارەکانی شاری کەلار بڕیاریاندا بە سەپاندنی سزای دارایی بەسەر ئەو
هاووڵاتییانەی سەرپێچی ڕێنماییەکان دەکەن و ئاو بەفیڕۆ دەدەن.
بەپێی
ئاگادارییەکی فەرمی کە ئاراستەی دانیشتووانی شاری کەلار کراوە، هەر ماڵێک ئاوگرەوە
(تەوافە)ی سەربانی نەبەستبێت و ببێتە هۆی بەفیڕۆچوونی ئاو، بە بڕی 50 هەزار دینار
سزا دەدرێت. هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، هەر هاوبەشێک بەبێ مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی
و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە یەک هاوبەش زیاتری هەبێت، بە بڕی 200 بۆ 400 هەزار
دینار سزا دەدرێت، کە بڕەکەی بەپێی قەبارە و تیرەی بۆرییەکە دەگۆڕێت.
لە بەشێکی
دیکەی بڕیارەکاندا هاتووە، جگە لە سزای دارایی، نرخی ئەو ئاوەشی کە بەهۆی
سەرپێچییەکەوە بەفیڕۆ دراوە، بەپێی ماوە و نرخی کارپێکراو لەلایەن فەرمانگەکانەوە
هەژمار دەکرێت و لە هاوبەشە سەرپێچیکارەکە وەردەگیرێت.
75 جار خوێندراوەتەوە