وەزارەتی
بازرگانیی عێراق دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان لەبارەی بەردەستبوونی یەدەگی
ستراتیژیی خۆراک و گەنم، و جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ جۆرە کەمییەک لەو ماددانەدا
بوونی نییە.
ستار جابری،
بریکاری وەزارەتی بازرگانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: یەدەگی
ستراتیژیی سەبەتەی خۆراک و گەنم بەردەستە و بۆ ماوەی ساڵێک و نیو بەش دەکات،
هەروەها هیچ کەموکوڕییەک لە هیچ کام لە ماددە خۆراکییەکاندا نییە.
بریکارەکەی
وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکانی ئێستا و داخستنی گەرووی هورمز
هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر دابینکردنی ماددە خۆراکییەکان نەبووە، چونکە
وەزارەتەکەیان بەمەبەستی هاوردەکردنی خۆراک، چەند ڕێڕەوێکی دیکەی گۆڕیوە و
جێگرەوەی بەکارهێناوە.
133 جار خوێندراوەتەوە