حکومەتی یەمەن: حوسییەکان بە پاڵپشتیی سوپای پاسداران هێرشەکانیان ئەنجامداوە

KNN : Kurdish News Network
01:44 - 13/09/2026
جیهان
+
-

هێزەکانی بەرگریی سەر بە حکومەتی یەمەن، کوژرانی 500 چەکدار و برینداربوونی هەزار و 500ی دیکەیان لە ڕیزەکانیان بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکەوە ڕاگەیاند، جەختیش دەکەنەوە کە هێرشی حوسییەکان بە پاڵپشتیی سوپای پاسدارانی ئێران و هاوپەیمانەکانیان ئەنجام دراون.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هێزەکانی بەرگریی یەمەن، ئەو ئامارەی قوربانییەکان لە شەڕەکانی نێوان 9ی ئاب تا 10ی ئەیلوولی ئەمساڵ تۆمارکراون. ئاماژە بەوەش کراوە کە بۆ شکستپێهێنانی پیلانی گەمارۆدانیان، هێزەکانیان پاشەکشەیان کردووە و لە هێڵە بەرگرییە نوێیەکاندا جێگیر کردووەتەوە.

 

هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا دووپاتیان کردووەتەوە: "دۆڕاندنی شەڕێک کۆتاییهاتنی هەموو شتێک نییە، بەڵکو بەردەوام دەبین لە خەبات و تێکۆشان تاوەکو ڕزگارکردنی یەمەن لە دەست و ئامرازەکانی ئێران."

75 جار خوێندراوەتەوە