شەوی ڕابردوو لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ،
ژنێکی تەمەن 20 ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا بە دەسترێژی گولـلە کوژرا و پۆلیسیش دەڵێت سێ
تۆمەتبار دەستگیرکراون.
ئەحمەد ڕەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی
سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند: درهنگانی شهوی دووشهممهی ڕابردوو، لە کۆمەڵگەی
هیزاوای سەر بە ناحیەی دەرکارێ، ژنێکی تەمەن 20 ساڵ بە ناوی (س. د. ع) لەسەر
کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف تهقهی لێکراوە و لەناو ماڵهكەی
خۆیدا کوژراوە.
وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر ئەو
تاوانە سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون کە کەسوکاری ژنە کوژراوەکەن و بڕیاری
دەستگیرکردنیش بۆ دوو تۆمەتباری دیکە دەرچووە، هاوکات پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ
ڕووداوەکە کراوەتەوە و تەرمی ژنەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە.
217 جار خوێندراوەتەوە