بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومڕە دوا وادەی بۆ ڕاستکردنەوەی زانیارییەکانی ناوتۆمارکردن ڕاگەیاند.

KNN : Kurdish News Network
06:08 - 13/09/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان، دوا وادەی بۆ ئەو هاووڵاتییانە دیاری کرد کە کێشە لە زانیارییەکانی فۆڕمی ناوتۆمارکردنی حەجەکەیاندا هەیە، و هۆشداری دەدات کە تاوەکو ڕۆژی سێشەممە فۆڕمەکانیان ڕاست نەکەنەوە، مافی بەشداریکردنیان لە تیروپشکی حاجیاندا نامێنێت

 

ئەمڕۆ یەکشەممە (13ی 9ی 2026)، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕە لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لەو هاووڵاتییانە کرد کە لە ڕێگەی سیستەمی ناوتۆمارکردنەوە نامەیان بۆ چووە، بەپەلە پێداچوونەوە بە زانیارییەکانیاندا بکەن و بە شێوەیەکی دروست پڕی بکەنەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دوا وادە بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو (15ی 9ی 2026) دەبێت

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە، پێویستە هاووڵاتییان نامەکانی ئاگاداركردنەوە پشتگوێ نەخەن، چونکە هەر کەسێک تاوەکو ئەو وادەیەی دیاریکراوە فۆڕمەکەی چاک نەکات و زانیارییەکانی ڕاست نەکاتەوە، مافی بەشداریکردنی لە پرۆسەی تیروپشکی ناوی حاجیاندا لێ دەسەندرێتەوە

 

132 جار خوێندراوەتەوە