سی بی ئێس: لە هێرشەکەی ئێراندا چەندین فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکا لە ئوردن زیانیان بەرکەوتووە

KNN : Kurdish News Network
09:24 - 10/09/2026
جیهان
+
-

تۆڕی هەواڵی سی بی ئێس-ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی (موەفەق سەڵتی) لە وڵاتی ئوردن، چەند فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکا زیانیان بەرکەوتووە.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئەو تۆڕە هەواڵییە، لە ئەنجامی هێرشەکاندا فڕۆکەیەکی سەربازیی جۆری (A-10) باڵێکی لەدەستداوە و نزیکەی هەشت فڕۆکەی جەنگیی جۆری (F-15)ـیش زیانیان پێگەیشتووە.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، هێزەکانی ئەمریکا کە لە ئوردن جێگیرن، بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران ناچاربوون زیاتر لە 30 مووشەکی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی (پاتریۆت) بەکاربهێنن و ئاراستەیان بکەن.

69 جار خوێندراوەتەوە