ئاژانسی فرانس
پرێس لە زاری چەند ڕاپۆرتێکەوە بڵاویکردەوە، دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕۆژئاوا
گومانیان هەیە تاران لە قووڵایی چیای "کولەنگ" لە نزیک ناوچەی نەتەنز،
سەرقاڵی دروستکردنی دامەزراوەیەکی نهێنی و ڕانەگەیەندراو بێت بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.
بەپێی
ڕاپۆرتەکان، پرۆسەی بیناسازی لەو پێگە قایمکراوەی ئێراندا خێراییەکی بەرچاوی
بەخۆیەوە بینیوە و کارەکان چڕتر کراونەتەوە.
لەلایەکی
دیکەشەوە، زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێران دەستی
کردووە بە گواستنەوەی ئامێرەکانی سەنتەرفیوج بۆ ناو ئەو دامەزراوە نوێیە کە
دەکەوێتە نزیک وێستگەی ئەتۆمیی نەتەنزەوە، ئەمەش مەترسییەکانی پەیوەست بە بەرنامە
ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتەی زیاتر کردووە.
48 جار خوێندراوەتەوە