وەزارەتی نەوت: هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زیاتر دەکەین

KNN : Kurdish News Network
06:15 - 09/09/2026
عێراق
+
-

باسم محەمەد خوزەیر عەبادی، وەزیری نەوتی فیدراڵی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان بەغدا و هەولێر لە کەرتی نەوت و غازدا.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چەندین دۆسیەی پەیوەست بە کەرتی نەوت و غازەوە کراوە، کە لە پێشەنگیاندا پڕۆژەیاسای نەوت و غاز هەیە. ئامانج لەم هەنگاوەش بەهێزکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەو کەرتە هەستیارەدا.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆ و هەماهەنگیی هاوبەش کردووەتەوە، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی نیشتمانی بکات و پاڵپشت بێت بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی نەوت و غاز لە عێراقدا.

97 جار خوێندراوەتەوە