دۆناڵد ترەمپ،
لە میانی وتارێکیدا لە کۆنگرەی پارتی کۆمارییەکان تایبەت بە هەڵبژاردنی نیوەی خول،
هۆشداری دا لە پاشەکشەی پارتەکەی و ڕایگەیاند، دۆڕان لەم هەڵبژاردنەدا بە واتای
لەدەستدانی بەشێکی زۆر لەو دەستکەوتانە دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا بەدەستهاتوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنایە،
ئێستا دۆخی وڵاتەکەیان لە ئاستێکدا دەبوو کە جێگەی قبوڵکردن نەدەبوو.
لە بەشێکی تری
وتارەکەیدا، ترەمپ باسی لە ئابووری و ئاسایشی وڵاتەکەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە
ئەمریکا سەرکەوتووترین قۆناغی لە مێژووی سەرۆکایەتییەکاندا تێپەڕاندووە. وتیشی:
"ئێستا سنوورەکانمان لە پارێزراوترین ئاستدان لە مێژووی ویلایەتە
یەکگرتووەکاندا، هەروەها گەورەترین کەمکردنەوەمان لە کورتهێنانی بودجەی
وڵاتەکەماندا تۆمارکردووە و لە ئێستادا لە سەردەمی زێڕینی ئەمریکاداین."
سەبارەت بە
سیاسەتی دەرەوە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، ترەمپ ڕایگەیاند
کە وڵاتەکەی لە جەنگی دژی ئێراندا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و پێشنیاری ئەوەی کرد کە
لەمەودوا "گەرووی هورمز" ناوبنرێت "گەرووی ترەمپ". لە کۆتایی
وتارەکەشیدا هەڕەشەی توندی لە تاران کرد و هۆشداری دا، ئەگەر ئێران چالاکیی ئەتۆمی
لە "چیای کولەنگ" ئەنجام بدات، ئەوا بە توندی هێرش دەکەنە سەر ئەو
ناوچەیە.
71 جار خوێندراوەتەوە