عەباس عێراقچی،
وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕەخنەی توند لە سەپاندنی سزای نوێی ئەمریکا بەسەر
وڵاتەکەیدا دەگرێت و رایدەگەیەنێت؛ دوای ئەوەی واشنتۆن نەیتوانی لەرێگەی سزا و
جەنگەوە ئامانجەکانی بپێکێت، بڕیاری لە سەپاندنی سزای زیاتر داوە.
عێراقچی لە
هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: "دوای 47 ساڵ لە
سەپاندنی سزا، ئەمریکا بە وەکالەت لە جیاتی ئیسرائیل چووەتە ناو جەنگ لەگەڵ
ئێراندا، ئەو جەنگەش لێکەوتەی کارەساتاوی بۆ ئەمریکا هەبووە، بەتایبەت لەسەر پێگە
و متمانەی ئەو وڵاتە لە جیهاندا".
وەزیری دەرەوەی
ئێران بە تەنزەوە ئاماژەی بە هەنگاوە نوێیەکانی واشنتۆن کردووە و دەڵێت:
"دوای ئەوەی واشنتۆن نەیتوانی لە ڕێگەی سزا یان جەنگەوە ئامانجەکانی بپێکێت،
چارەسەرە داهێنەرانەکەی ئەوەیە سزای زیاتر بدات! ئەوە بە جددیتانە؟!".
124 جار خوێندراوەتەوە