گوژمێکی تر لە پارەی جوتیاران دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
03:16 - 05/09/2026
کوردستان
+
-

سبەی یەکشەممە، بڕی نزیکەی 22 ملیار دینار لە شایستە داراییەکانی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2025 لە هەریەکە لە سنووری سلێمانی و گەرمیان دابەش دەکرێت.

 

لەم چوارچێوەیەدا، سایلۆی سلێمانی بڵاوی کردەوە؛ ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەکاتەوە کە بۆ وەرزی 2025 گەنمیان ڕادەستی سایلۆکە کردووە، دەتوانن سبەی یەکشەممە (6ی 9) لە موستەنەدی پسوولەی ژمارە (1331)وە سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ناحیەی پیرەمەگروون بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

 

سایلۆی سلێمانی جەختیشی کردەوە کە پێویستە خودی خاوەن گەنم یان کەسێکی ڕێگەپێدراو بە وەکالەتی دادنووسی ئامادە بێت و بە هیچ شێوەیەک چەک بە کەسێکی تر نادرێت، هاوکات پێویستە کەسی ئامادەبوو کارتی نیشتمانیی پێ بێت.

 

لای خۆیەوە، سایلۆی گەرمیان ڕایگەیاند؛ سبەی یەکشەممە چەکی بانکیی جووتیاران دابەش دەکرێت و داوا لەو جووتیارانە دەکات کە گەنمیان ڕادەستکردووە و ژمارەی پسوولەکانیان لە (745) تاوەکو (1014)یە، سەردانی سایلۆکە بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.

182 جار خوێندراوەتەوە