محەمەد ڕەزا
عارف، جێگری سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، تاوانە نوێیەکانی ئەمەریکا دژ بە گەلی
ئێران، هاوکێشە ئەمنییەکان و بنەماکانی بەرگریی وڵاتەکەیانی گۆڕیوە و هۆشداریش
دەدات لەوەی کە "مانگی تاریک چاوەڕوانی ئابووریی ئەمەریکا دەکات".
جێگری
سەرۆککۆماری ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس (تویتەر)
بڵاویکردەوە، لەمەودوا وەڵامدانەوەکانی تاران بۆ ئەمەریکا "ناهاوسەنگ" و
"فرەڕەهەند" دەبێت و ئاسایش لە دەستدرێژیکاران دەسەننەوە.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، پێویستە ئەمەریکییەکان لە ئێستاوە بیر لە کۆگاکردنی بەنزین و سووتەمەنی
بکەنەوە، چونکە چەندین مانگی تاریک چاوەڕوانی ئابووریی ئەمەریکا دەکات.
140 جار خوێندراوەتەوە