عەلی زەیدی: 120 هەزار پلەی وەزیفی بەشێوەی دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێن

KNN : Kurdish News Network
03:48 - 24/10/2026
عێراق
+
-

سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێکارانی ڕۆژانە لەسەر میلاکی هەمیشەیی دابمەزرێنێت، هاوکات 120 هەزار پلەی وەزیفیی نوێش بۆ سەرجەم پارێزگاکان لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2027دا ڕادەگەیەنێت.

 

لە کۆبوونەوەیەکدا بۆ تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 کە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی بەڕێوەچوو، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنماییدا بە دروستکردنی 120 هەزار هەلی کاری نوێ بەشێوەی گرێبەست. دابەشکردنی ئەم پشکانەش بەپێی ڕێژەی دانیشتووانی پارێزگاکان دەبێت و سەکۆیەکی تایبەتیش بۆ پێشکەشکردن دەکرێتەوە بۆ ئەوەی دادپەروەری لە نێوان پێشکەشکاراندا هەبێت.

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیشی کردەوە کە حکومەت کار دەکات بۆ دابینکردنی تەرخانکراوی دارایی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتە بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و دابینکردنی سەقامگیریی پیشەیی و بژێویی، سەرەڕای ئەو ئاڵەنگارییە داراییانەی ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە.

181 جار خوێندراوەتەوە