ڕۆژنامەی وۆڵ
ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ لە ئێستادا سەرقاڵی تاوتوێکردنە
بۆ ڕاگەیاندنی کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران. هاوکات ڕاوێژکارە باڵاکانیشی فشار
دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان پێش هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی
دووەم.
بەرپرسانی
ئەمەریکا بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، ترەمپ لە گفتوگۆی تایبەتدایە لەگەڵ
یاریدەدەرە باڵاکانی بەمەبەستی ڕاگەیاندنی کۆتایی جەنگ لەگەڵ تاران. لەلایەکی
دیکەوە، چوار سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی "رۆیتەرز"یان ڕاگەیاندووە،
ڕاوێژکارە باڵاکانی ترەمپ هەوڵی ڕێگریکردن لە ئاڵۆزتربوونی بارودۆخی جەنگ دەدەن
لەگەڵ ئێران، ئەوەش لەپێناو کەمکردنەوەی زیانەکانی پارتی کۆمارییەکان لە
هەڵبژاردنەکانی نوێکردنەوەی نیوەی خول کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت.
سەرچاوەکان
ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئیدارەی ئەمەریکا لە ئێستادا سەرنجی خستووەتە سەر
زیادکردنی فشارە ئابوورییەکان بۆ سەر ئێران، وەک هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی سازش
لەلایەن تارانەوە لە هەر دانوستانێکی داهاتوودا، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کردەوە
سەربازییەکان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا نەیانتوانیوە ئەو ئامانجانە بپێکن.
171 جار خوێندراوەتەوە