بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە شۆفێران لەبارەی بڵاوبوونەوەی
نامەیەکی ساختە بە زمانی عەرەبی کە داوای پارەی سزای سەرپێچیی هاتوچۆ دەکات، و
ڕایدەگەیەنێت ئەو جۆرە نامانە فێڵن و هیچ پەیوەندییەکیان بە
بەڕێوەبەرایەتییەکانیانەوە نییە.
لە
ڕوونکردنەوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هەندێک لە
هاووڵاتییان نامەیەکی درێژیان بە زمانی عەرەبی پێگەیشتووە کە تێیدا هاتووە، دەبێت
لە ماوەی 48 کاتژمێردا سزای سەرپێچییەکانیان بدەن، بەپێچەوانەوە ڕۆژانە سزای
دواکەوتنیان دەچێتە سەر و دوای 30 ڕۆژ دەدرێنە دادگا. هاتوچۆی هەرێم داوا لە
شۆفێران دەکات وەڵامی ئەو جۆرە نامانە نەدەنەوە و بە هیچ شێوەیەک پارە بۆ ئەو
سەرچاوانە نەنێرن.
هاتوچۆی هەرێمی
کوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی دروست
لەسەر سزای سەرپێچییەکانیان، تەنها پشت بە پلاتفۆرمی (KRD
Pass) یان ماڵپەڕە
فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ ببەستن و باوەڕ بە هیچ نامەیەکی دیکە
نەکەن.
257 جار خوێندراوەتەوە