ماوەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ جۆرێک لە ئۆتۆمبێل درێژکرایەوە

KNN : Kurdish News Network
12:46 - 31/08/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی بۆ لێخۆشبوونی گومرگی تایبەت بە هاوردەکردنی جۆرێک لە ئۆتۆمبێل دەرکرد و ماوەی لێخۆشبوونەکەی بۆ ماوەی دوو مانگ درێژکردەوە.

 

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ کە واژۆی کەمال ڕەئووف مارف، بەڕێوەبەری گشتیی لەسەرە و ئەمڕۆ دەرکراوە، وەزیری دارایی ڕەزامەندیی داوە لەسەر ناوەڕۆکی نووسراوەکەیان بەمەبەستی درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری (میڵد هایبرێد - Mild Hybrid).

 

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەپێی ڕەزامەندییەکەی وەزارەتی دارایی، ماوەی هاوردەکردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە بەو لێخۆشبوونە گومرگییەی کە پێشتر بڕیاری لێ درابوو، لە ڕێکەوتی (1ی 9ی 2026)ەوە تاوەکو (1ی 11ی 2026) درێژ کراوەتەوە.

209 جار خوێندراوەتەوە