سکۆت بێسێنت، وەزیری
گەنجینەی ئەمریکا، ڕایگەیاند، پەیامی ئەوان بۆ هەمووان ئەوەیە کە خۆیان لە ئێران
بەدوور بگرن و هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ ئەو وڵاتەدا نەکەن، هاوکات جەختیکردەوە کە
واشنتن سزای بێوێنە بەسەر تاراندا دەسەپێنێت کە دەبێتە هۆی خنکاندنی ڕژێمەکە.
بێسێنت لە
لێدوانێکدا بۆ تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوز ئاماژەی بەوەدا، سەرۆک و سەرۆکی پەرلەمانی
ئێران لە لێدوانە گشتییەکانیدا دانیان بەوەدا نا کە ئابووریی وڵاتەکەیان ڕووبەڕووی
قەیرانی گەورە بووەتەوە، و وتی: "دراوی ئێرانی داڕماوە و هەڵاوسان سنووری سەد
لە سەدی تێپەڕاندووە و توانای دابینکردنی مووچەی هێزەکانیان نییە."
وەزیری
گەنجینەی ئەمریکا هۆشداریشیدا کە ئەوان هەموو پەیوەندییەکانی نێوان ڕژێمی ئێران و
جیهان دەبڕن و هەر لایەنێک کە مامەڵە لەگەڵ تاران بکات دەیکەنە ئامانج.
119 جار خوێندراوەتەوە