بنیامین
نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت؛ هێزەکانیان بە هیچ شێوەیەک لە
کەرتی غەززە ناکشێنەوە و لە ئێستادا کۆنترۆڵی 60٪ی خاکی کەرتەکەیان کردووە، جەختیش
دەکاتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ناوچەی زیاتر، فراوان دەکەن.
لە لێدوانێکی
ڕۆژنامەوانیدا نەتانیاهۆ ئاشکرایکرد، ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی ئیسرائیل سەرۆکی
دەزگای هەواڵگریی بزووتنەوەی حەماسیان دەستگیرکردووە و لە لێکۆڵینەوەکانیشدا
دڵنیان لەوەی زانیاریی گرنگی لێ وەردەگرن.
هەروەها
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی سەرەکییان ئەوەیە کەرتی غەززە بکەنە ناوچەیەکی تەواو
داماڵراو لە چەک، بۆ ئەوەی لەمەودوا هیچ جۆرە مەترسییەک بۆ سەر وڵاتەکەیان دروست
نەکات.
77 جار خوێندراوەتەوە