تیمی پڕۆژەی
(هەژماری من) هۆشداری دەداتە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کە سبەینێ
دووشەممە (31ی ئابی 2026)، دوا مۆڵەت و کۆتا دەرفەتە بۆ خۆتۆمارکردن لە پڕۆژەکە، و
بە پێچەوانەوە پرۆسەی پێدانی مووچەکانیان بە تەواوی ڕادەگیرێت.
بەپێی ڕێنماییە
فەرمییەکانی پڕۆژەکە، لەگەڵ گەیشتنی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب، پێدانی
مووچە بە شێوازی نەختینەیی (کاش) بە تەواوی هەڵدەوەشێتەوە و کۆتایی پێ دێت،
لەمەودوا سەرجەم شایستە داراییەکان تەنها لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە خەرج دەکرێن.
تیمی پڕۆژەکە
جەختی لەوەش کردووەتەوە، هەر مووچەخۆرێک تا کۆتایی کاتی دەوامی فەرمیی سبەینێ خۆی
تۆمار نەکات، مووچەکەی ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی ڕێکارەکانی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی
کارتی بانکییەکەی جێبەجێ دەکات. لەبەر ئەوە، داوا لە سەرجەم ئەو بەشداربووانە
دەکرێت کە تا ئێستا مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە، بەپەلە سەردانی بانکەکانی
دابەشکردن بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانیان.
514 جار خوێندراوەتەوە