عەلی زەیدی: تاوانی قێزەونی دژ بە ئێزدییەکان ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاندووە

KNN : Kurdish News Network
10:36 - 03/08/2026
عێراق
+
-

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، وەفا بۆ قوربانییانی ئەو تاوانە قێزەونە، تەنها بە بەدیهێنانی دادپەروەری، ئاشکراکردنی چارەنووسی ڕفێندراوان، چاودێریکردنی ژنانی ڕزگاربوو و ئاوەدانکردنەوەی شەنگال دەبێت، تاوەکو گەڕانەوەیەکی ئارام و پڕشکۆ بۆ ئاوارەکان دەستەبەر بکرێت.

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو تاوانەی ڕێکخراوی داعش دژ بە گەلی ئێزیدی و پێکهاتەکانی دیکە ئەنجامیدا، یەکێکە لەو تاوانانەی ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاندووە. هاوکات لەگەڵ یادی چلەی ئیمام حوسێن، جەختی لە قوربانیدانی هێزە ئەمنییەکان بە هاوکاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کردەوە بۆ تێکشکاندنی داعش و سەرخستنی حەق بەسەر ستەمدا.

 

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، زەیدی دووپاتی کردەوە کە دەوڵەت زامنی مافەکانی هەموو هاووڵاتییانە و بەردەوام دەبێت لە پاراستنی سەروەریی عێراق، هێشتنەوەی چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا، وشککردنی سەرچاوەکانی گەندەڵی، و چەسپاندنی سەقامگیری، بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی تاوانی لەم شێوەیە لە داهاتوودا بکرێت و شکۆی هەموو عێراقییەکان بپارێزرێت.

2698 جار خوێندراوەتەوە