تاران و بەغداد هەماهەنگییە دادوەری و ئەمنییەکانیان لەسەر سنوورەکان بەهێزتر دەکەن

KNN : Kurdish News Network
12:47 - 25/08/2026
جیهان
+
-

غۆڵامحوسێن موحسینی ئەژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لە میانەی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، هاوکارییەکانی نێوان تاران و بەغداد لە هەموو بوار و ڕەهەندەکاندا قووڵتر بوونەتەوە و لە ئاستی یاسایی و دادوەریشدا بەهۆی ئەو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنانەی واژۆ کراون، پەیوەندییەکان گەشەسەندنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە.

 

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئاسایشی هەردوو وڵات گرێدراوی یەکترە و ڕایگەیاند: "پێویستە و بە گرنگی دەزانین هەر جووڵەیەکی دژەئاسایش لەسەر سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات یان لە لایەن دەستە دەرەکییەکانەوە، بە خێرایی، بەبڕیاری توند و بە هەماهەنگیی هاوبەش پووچەڵ بکرێتەوە."

 

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، ئەژەیی ئاماژەی بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئیدارەکەی کرد سەبارەت بە سەپاندنی تیرۆری ئابووری دژ بە گەلی ئێران و وتی: "ئەم لێدوانانە بابەتێکی نوێ نین و ئەو عەقڵیەت و دەروونییە فیرعەونییەی سەرکردەکانی ئەمریکا بەردەوام نابێت."

125 جار خوێندراوەتەوە