پەرلەمانی ئێران سەپاندنی باج لە گەرووی هورمزی پەسەند کرد

KNN : Kurdish News Network
09:49 - 24/08/2026
جیهان
+
-

پەرلەمانی ئێران هەنگاوەکانی بۆ سەپاندنی باج بەسەر ئەو کەشتییە بارهەڵگرانەدا دەستپێکرد کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، ئەمەش لە بەرامبەر ئەو خزمەتگوزارییانەی تاران پێشکەشیان دەکات.

 

حەسەن قەشقایی، گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران بە میدیا فەرمییەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، ماددەی سێیەمی پڕۆژەیاسای تایبەت بە سەپاندنی باج بەسەر کەشتییەکاندا پەسەندکراوە.

 

بەپێی پڕۆژەیاساکە، هەر کەشتییەک بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ ببێت، پێویستە لە بەرامبەر خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە ئاسایش، بیمە، ژینگە و دابینکردنی سووتەمەنیدا، باج بە تمەنی ئێرانی یان بەو دراوە بدات کە تاران دیاریی دەکات.

 

پڕۆسەی جێبەجێکردنی ئەم یاسایە، پاش پەسەندکردنی کۆتایی لەلایەن پەرلەمانەوە، پێویستی بە واژۆی ئەنجومەنی پارێزەرانی دەستوور و سەرۆککۆماری ئێران دەبێت بۆ ئەوەی بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

209 جار خوێندراوەتەوە