سەرچاوەیەکی
ئەمنی، دەستگیرکردنی ئەندامێکی باڵای دەستەی حەشدی شەعبی و سێ چەکداری دیکەی ئەو
هێزەی لە شاری بەغدا ڕاگەیاند.
سەرچاوەکە
ئاماژەی بەوەکردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی بە هۆکارێکی نادیار، ئەبو
جەعفەر کە یەکێکە لە ئەندامانی نووسینگەی ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی، لە ماڵەکەی
خۆیدا لە بەغدا دەستگیرکردووە.
لەلایەکی
دیکەوە و دوابەدوای ئەو ڕووداوە، هێزە ئەمنییەکان سێ کەسی دیکەی سەر بە حەشدی
شەعبییان لە ناوچەی بەلەدیات لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا دەستگیرکردووە، بەبێ ئەوەی هۆکاری
دەستگیرکردنەکەیان ئاشکرابکرێت.
105 جار خوێندراوەتەوە