پۆلیسی هەولێر: ئەو کەسانەی لە سنووری خەبات پشێوییان دروستکرد دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
12:06 - 24/08/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، هێزەکانیان ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکردووە کە شەوی ڕابردوو پشێوییان لە گوندی گردەڕەشەی سنووری قەزای خەبات دروستکردبوو، جەختیش دەکاتەوە کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرجەم بەشداربووانی ڕووداوەکە دەگیرێتەبەر.

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا، پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، شەوی یەکشەممە (23ی ئابی 2026) چەند کەسێک لە گوندی گردەڕەشە هەوڵی تێکدانی ئارامییان داوە. بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و کەرتی گشتی، هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بە فەرمانی دادوەر ئەو کەسانەیان ڕاگرتووە کە دەستیان لە دروستکردنی پشێوییەکەدا هەبووە.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەدا، پۆلیسی هەولێر هۆشدارییەکی تووند دەداتە هاوڵاتییان و ئاماژە بەوە دەکات، بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت هیچ کەسێک زیان بە ئاسایش و دۆخی ئارامیی سنوورەکە بگەیەنێت، هێزەکانی پۆلیس و یاساش تەنها بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و هاوڵاتییان جێبەجێ دەکرێن.

138 جار خوێندراوەتەوە