وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە دەنگۆی داشکاندنی قەرزی کارەبا بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، داشکاندنەکە تەنها ئەو قەرزە کۆنانە دەگرێتەوە کە پێش جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی لەسەر هاوبەشان کەڵەکەبوون و پسوولەی مانگانەی پڕۆژەکە ناگرێتەوە
وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا پسوولەی مانگانەی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی هیچ داشکاندنێکی بۆ ناکرێت و پێویستە هاوبەشان لەماوەی 50 ڕۆژ دوای دەرچوونی پسوولەکە، بەشێوەیەکی ئاسایی پارەکەیان بدەن
لە بەشێکی تری ڕوونکردنەوەکەدا، وەزارەتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە کەمتر لە 20 ڕۆژ ماوە بۆ کۆتاییهاتنی وادەی داشکاندنی سەر قەرزە کۆنەکانی پێش پڕۆژەی ڕووناکی، هاوکات هانی هاوبەشانی کارەباش دەدات پەلە بکەن لە گەڕاندنەوەی ئەو قەرزانەی لەسەریانە.
150 جار خوێندراوەتەوە