وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تیمی تەکنیکیی وەزارەتەکەیان لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە (23ی ئابی 2026)، وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەدا، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی کە تایبەتە بە خەرجی و داهاتەکانی مانگی تەمووزی ئەمساڵ، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق کراوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، مەبەست لەم هەنگاوە وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە لەلایەن بەغداوە.
146 جار خوێندراوەتەوە