وەزیری ناوخۆ: دەبێت بەرپرسانی ئێران ڕوونکردنەوەمان پێ بدەن لەسەر هێرشەکان

KNN : Kurdish News Network
03:51 - 20/08/2026
کوردستان
+
-

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر هێرشەکەی پیرمام داوای ڕوونکردنەوەیان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە و جەختیش دەکاتەوە کە خاکی هەرێم دژی هیچ وڵاتێک بەکارناهێندرێت

 

لەلێدوانێکدا، وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوە کرد، لەمیانی سەردانەکەی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ بەغدا، پرسی هێرشەکان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە. جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە بەرپرسانی ئێران ڕوونکردنەوەیان پێ بدەن لەسەر ئەو هێرشانە

 

سەبارەت بە پێگەی هەرێمی کوردستان لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا، وەزیری ناوخۆ دووپاتیکردەوە، هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە کێشەکانی ناوچەکە و خاکی کوردستانیش بەکارنایەت بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێکی دیکە

 

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هۆشداری دا کە پێویستە دوای کشانەوەکە هیچ بۆشاییەکی ئەمنی دروست نەبێت.


242 جار خوێندراوەتەوە