وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر جوڵەی بازرگانی، ڕێنمایی تایبەت بە مەرجەکانی سەلامەتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی هەموار کردەوە و وادەی قبوڵکردنی مۆدێلی ئۆتۆمبێلی بۆ ئەمساڵ درێژکردەوە
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (7)ی ساڵی 2026 کە واژووی ، وەزیری ناوخۆی لەسەرە و لە ڕێکەوتی 18ی 8ی 2026 دەرچووە، بڕیاردراوە بە هەمواری یەکەمی ڕێنمایی ژمارە (14)ی ساڵی 2025 تایبەت بە مەرجەکانی سەلامەتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو لە هەرێمی کوردستان
لە نووسراوەکەدا هاتووە، هۆکاری هەموارەکە بۆ ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوچەکە دەگەڕێتەوە کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر جوڵەی بازرگانیی نێودەوڵەتی دروستکردووە، ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی بڕیاری لەسەر دراوە
لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا کە ئاراستەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ و هاتووچۆ کراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە، تەنها بۆ ئەمساڵ مۆدێلی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو تا ڕێکەوتی 1ی 11ی 2026 قبوڵ دەکرێت
هاوکات جەخت کراوەتەوە کە ئەم ڕێنماییە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت و لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
218 جار خوێندراوەتەوە