وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی گۆڕی

KNN : Kurdish News Network
02:09 - 19/08/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی هەموار کردەوە و ڕایدەگەیەنێت؛ بەهۆی پشووی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە، بەشێک لە تاقیکردنەوەکان بۆ کاتێکی دیکە دواخراون

 

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە کە ئەمڕۆ چوارشەممە (19ی 8ی 2026) دەرچووە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، بڕیاردراوە بە گۆڕینی ڕێکەوتی بەشێک لە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان

 

لە نووسراوەکەدا هاتووە، بەهۆی پشووی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزنەوە، ڕۆژی یەکشەممە (25ی 8ی 2025) هیچ تاقیکردنەوەیەک ئەنجام نادرێت و پاش پشووەکەش تاقیکردنەوەکان بە هەمان ڕیزبەندی بەردەوام دەبن. وەزارەتی پەروەردە ڕوونیکردووەتەوە کە سەرجەم بابەتەکانی تاقیکردنەوەی ڕۆژی 25ی مانگ، لە ڕۆژی پێنجشەممە (27ی 8ی 2026) ئەنجام دەدرێن، هەروەها تاقیکردنەوەکانی ڕۆژی 27ی مانگیش دەکەونە ڕۆژی یەکشەممە (30ی 8ی 2026)

 

 

125 جار خوێندراوەتەوە