ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ڕاگرتنی دامەزراندنی بە شێوازی (لەجێگەی دانان) دەرکرد

KNN : Kurdish News Network
05:09 - 09/08/2026
کوردستان
+
-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری ڕاگرتنی دامەزراندنی بە شێوازی (لەجێگەی دانان) بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژی گرێبەست دەرکرد و جەخت دەکاتەوە کە نابێت هیچ ناوێک بۆ ئەو مەبەستە بەرز بکرێتەوە

 

بەپێی نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە، تیایدا هاتووە کە کارکردن بە بڕگەی دووەمی نووسراوێکی پێشوویان ڕاگیراوە. نووسراوەکە بە دیاریکراوی تایبەتە بە پرسی لەجێگەی دانانی ئەو فەرمانبەر و مامۆستا وانەبێژانەی کە بە شێوەی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ دامەزراون

 

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا ڕوون کراوەتەوە، لە چوارچێوەی هەردوو بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیراندا، دامەزراندن بە شێوازی (لەجێگەی دانان) بە هەموو جۆر و شێوازەکانییەوە ڕاگیراوە

432 جار خوێندراوەتەوە