سبەینێ ئەگەری خۆڵبارین هەیە

KNN : Kurdish News Network
11:55 - 10/08/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما تاڕادەیەک جێگیر دەبن، هاوکات بۆ سبەینێ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک هەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارەکانی دوێنێ، بە جۆرێک گەرمیان بە 46 پلە بەرزترین و حاجی ئۆمەران بە 32 پلە نزمترین پلەی گەرما تۆمار دەکەن. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینی دەکات ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک. هەروەها خێرایی با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا کەمێک چالاک دەبێت و دەگاتە سەرووی 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەمەش مەودای بینین بۆ 6 بۆ 8 کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە. پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ نزیک دەبن، تەنها لە ناوچەکانی گەرمیان بەرزدەبێتەوە بۆ 47 پلەی سیلیزی.

190 جار خوێندراوەتەوە