تەندروستی عێراق لەبارەی ناچارکردنی پزیشکان بە دەستلەکارکێشانەوە ڕونکردنەوە دەدا

KNN : Kurdish News Network
05:31 - 04/07/2026
عێراق
+
-

 وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکیدا تەواوی ئەو دەنگۆ و هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە ناچارکردنی پزیشکان بۆ جێهێشتنی کەرتی گشتی بڵاوکراونەتەوە.

هەواڵ: KNN

وەزارەتەکە لە بەیاننامەکەیدا جەختی کردەوە کە هیچ بڕیار یان لێدوانێکی فەرمی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە لەمبارەیەوە دەرنەچووە.

 

پێشتر چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەواڵێکیان بڵاوکردبووەوە کە تێیدا هاتبوو؛ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق فەرمانی کردووە هەر پزیشکێک لە نۆرینگەی تایبەتدا کاردەکات، دەبێت دەستبەجێ دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بکات. بەپێی ئەو دەنگۆیانە، گوایە سەرۆک وەزیران ڕەخنەی توندی گرتووە لەوەی پزیشکان مووچە لە دەوڵەت وەردەگرن بەڵام تەواوی ماندووبوون و توانای خۆیان دەخەنە خزمەت نۆرینگە تایبەتەکانیانەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای جیاکردنەوەی کەرتی گشتی لە کەرتی تایبەت و پرۆسەی چاکسازییە ئیدارییەکانی حکومەتی نوێ.

 

لەکاردانەوەی  بڵاو بونەوەی ئەو هەوالە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: ئەو زانیارییانەی بڵاوبوونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی فەرمییان نییە.

1783 جار خوێندراوەتەوە