شارەزایەکی
بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، تاوەکو ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما لەم
ئاستەی ئێستایاندا جێگیر دەبن و بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێوە، هەستکردن بە گەرما
لە شەو و ڕۆژدا زیاتر دەبێت.
ئاراس جەبار،
شارەزای بواری کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، لە ڕۆژی چوارشەممە (5ی ئابی 2026)ـەوە،
کاریگەریی ئەم شەپۆلی گەرمایە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و پلەکانی گەرما بەڕێژەی دوو
بۆ سێ پلە دادەبەزن، ئەو نزمبوونەوەیەش تاوەکو 8ی ئاب بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە
خێرایی با و گۆڕانکارییەکانی دیکەی کەشوهەوا، ئەو شارەزایە ئەوەشی خستەڕوو کە بای
باکوور تاوەکو پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە (4ی ئابی 2026) بە چالاکی دەمێنێتەوە.
857 جار خوێندراوەتەوە